PM:04:48:12/12/2024
7344 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق رادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجەشممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەهدی عەلاق راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، تائێستا قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كۆكردنەوەی زانیاری خێزانەكان تەواونەبووە و رۆژی ١٤ ی ئەم مانگە دواین رۆژی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەم قۆناغە پڕۆسەی كۆكردنەوەی وردی
زانیاریەكان دەستپێدەكات. هەروەها وتیشی، پێشبینیدەكات لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێرییەكە
رابگەیەنرێت، دواتر پلان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان بەپێی رێژەی دانیشتوانەكەی
دادەنرێت.