سەردێڕ:

عێراق لە سامانی سروشتیدا پلەی نۆیەمی جیهان و دووەمی وڵاتانی عەرەبییە

PM:02:31:12/12/2024

1284 جار خوێندراوەتەوە

عێراق لە پلەی نۆیەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە رووی سامانی سروشتییەوە، روسیاش پلەی یەکەمی جیهانی گرتووە.


بەپێی ئامارەکانی ڤیژواڵ کاپیتالیستی کەنەدی کە تایبەتە بە ئامارە ئابوورییە جۆراوجۆرەکان، روسیا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندیە لەرووی سامانی سروشتیی و ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە و سعودیەش پلەی سێیەمی جیهان و پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لەناو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی نۆیەمدایە و لە وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی دووەمدایە لە سامانی نەوت و فۆسفدا.

ئەوە لەکاتێکدایە، سامانی سروشتی لە عێراقدا بە تایبەت نەوت بە کۆلەكەی ئابووری وڵاتەکە دادەنرێت، حکومەتی بەغداش دەیەوێت پشبەستنی بەو سامانە سورشتییە کەمبکاتەوە و ئابووریەکەی بەرەو داهاتی نانەوتی بەرێت، کە لە ئێستادا داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە ٪١٢.

هاوکات، سامانە سروشتییەکان نوێنەرایەتی بناغەی بنەڕەتی ئابووری زۆرێک لە وڵاتان دەکەن، بەو پێیەی ئەم سامانە کانزا و نەوت و گازانە پایەیەکی گرنگ پێکدەهێنن بۆ بەرزکردنەوەی داهاتەکان و پاڵپشتیکردنی پیشەسازی ناوخۆیی، ئەمە جگە لە راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و رەخساندنی هەلی کاری بەرفراوان.

سەرچاوەکان بەزۆری رۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی پێگەی وڵاتان لە ئابووری جیهانیدا، بەو پێیەی دەتوانن نوێنەرایەتی سەرچاوەیەکی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری بۆ دەوڵەت بکەن ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام ئیستغلال بکرێن بۆ دابینکردنی گەڕانەوە بۆ دەوڵەت.













گەلەری