PM:01:54:12/12/2024
2064 جار خوێندراوەتەوە
لەدوای نوسراوێکی نەوەی نوێ بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، بە نرخی فەرمی دۆلار لە فڕۆکەخانەی کەرکوک بە گەشتیاران بفرۆشێت و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستادا گەشتیاران دەتوانن سودمەندبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نوسراوێکی ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کرد بۆ ئەوەی لقی ئەو بانکانەی دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن لە فڕۆکەخانەی کەرکوک بکرێنەوە. بانکی ناوەندی وەڵامی نوسراوەکەی نەوەی نوێی دایەوە و رەزامەندی دەربڕی بە داواکەی نەوەی نوێ.
هاوکات، لەم
بارەیەوە ئومێد محەمەد، پەرلەمانتای نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
و هاوڵاتیان دەتوانن سودمەندبن و دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەی کەرکوک وەرگرن.