AM:11:53:12/12/2024
1216 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، ٤٤ کۆچبەر لە ئاوەکانی ئیتاڵیا بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەیانەوە بیسەرو شوێنن و بەشێک لە رێکخراوە فریاگوزارییەکانیش باس لەوەدەکەن، گومان دەکەن کە کۆچەرەکان خنکابن.
ئەمڕؤ پێنجشەممە، ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتالیا ژێر ئاو کەوتووە و گومانی گیان لەدەستدانی ٤٤ کەس دەکرێت، هاوکات کۆمپانیایەکی تایبەتی خێرخوازی بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە، کچێکی ١١ ساڵیان لەناو دوورگەکانی ئیتالیا دۆزیوەتەوە و کچەکە پێی وتون بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە.
کۆمپانیاکە باسی لەوەشکرد، کچەکە تەمەنی ١١
ساڵە و خەڵکی سیرالیۆنی ئەفریقایە و ماوەی سێ رۆژ لە ئاودا ماوەتەوە و بەلەمەکەیان
لە تونسەوە بەڕێکەوتووە.
پۆلیسی ئیتاڵیاش ئەوەی خستەڕوو، تیمەکانیان
دەستیان بەگەڕان کردووە بە ئاوەکانی ئیتالیادا بەلام تا ئێستا هیچ ئاسەوارێک یان
کۆچبەرێکیان نەدۆزیوەتەوە و بەشێک لە رێکخراوەکانیس دەڵێن، گومان دەکەن کە جگە لەو
کچە سەرجەم کۆچبەرەکانی دیکە گیانیان لەەستدابێت.