سەردێڕ:

رۆڵی سەرەکی عێراق گەیشتنە بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە

AM:08:35:12/12/2024

1128 جار خوێندراوەتەوە

لە میانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خواستی عێراقی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە ئابوورییەکان دەربڕی


ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی سەباحی عەرەبی بڵاوی کردەوە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ جۆن باس یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆبونەوە لە میانی کۆبونەوەکەدا باس لە رێگاکانی پتەو کردنی پەیوەندیە دوقۆڵیەکان لە نێوان عێراق و ئەمریکا، لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیشک خرایە سەر پەڕلەمانی هەردوو وڵات جگە لە تاوتوێکردنی پڕۆژەکانی هاوکاری هاوبەش کە دەتوانن بەشداربن لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراق، و پشتگیریکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

باسی لەوەشکرد، پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە لە سوریا و پێشهاتەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی کرا، هەروەها پێویستی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن جەختی لەسەر کرایەوە.

سەرۆکی پەڕلەمان لە میانی کۆبونەوەکەدا خواستی عێراقی دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری ستراتیژی و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە ئابوورییەکان کە بەشدارن لە بنیاتنانی ژێرخانی عێراق و گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "رۆڵی سەرەکی عێراق لە گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کرا، هەروەها گرنگیی ئەوەی عێراق میحوەری سەرەکی بێت لە چارەسەرکردنی ململانێکانی ناوچەکە، بەتایبەت لە سووریا و وڵاتانی دراوسێ، و لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی ناوچەکانی سووریا جەخت کرایەوە.

جۆن باس، جەختی لە پابەندبوونی ئەمەریکا کردەوە بۆ پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق و پاڵپشتیکردنی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەیشتن بە گەشەپێدانی ئەمنی و بەردەوام، هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە حکومەتی عێراق لە بواری سیاسیدا بەدەستیهێناوە و چاکسازی ئابووری.













گەلەری