سەردێڕ:

مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بە یەک مووچە ناشکێت

PM:08:09:11/12/2024

2168 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی مووچەکانمان لە رۆژانی داهاتووشدا فشاری نوێ سەرتاسەریی هەولێرەوە دەستپێدەکەین


ئەمڕۆ چوار شەممە ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، دوای زیاتر لە ٧٠ رۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی مووچەکانمان لە لایەن دەسەڵاتەوە، هێشتا خۆی لە راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی١٠ دەدزێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆئەوەی ئەزموونی تاڵانکردنی ٣ مووچەی ساڵی رابردوو دووبارەنەبێتەوە ناڕەزایەتیی و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین و پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین.

 













گەلەری