میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە کە بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای دارای نێوە دەوڵەتی کۆبونەوە چەند پرسێکی گرنگ خرانەروو
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی، گرنگی هاوکاری نێوان بانکە ناوخۆییەکان و بانکە پەیوەندیدارەکان، بە پاڵپشتی تەکنیکی کۆمپانیاکە، هەروەها پەرەپێدانی ئەو بانکە ئیسلامیانەی لە عێراقدا کاردەکەن، تاوتوێ کرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییە بانکییەکان کرا کە بانکەکە بە هاوکاری
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامی داوە بەتایبەتی داڕشتنەوەی بانکە حکومییەکان و رۆڵی
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لەو بوارەدا کاردەکەن (ئێرنست و یۆنگ و ئۆلیڤەر وایمان).
باسی
لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی دارایی بەکرێدان کرا
بە بەشداریی ناوخۆیی و دەرەکی، کە یەکێکە لەو سیستەمە داراییانەی کە بەکاردێت بۆ
دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکان و تاکەکان بەبێ ئەوەی پێویست بە کڕینی راستەوخۆی سەروەت
و سامانی وەک مەکینە، کەرەستەی پیشەسازی، ئۆتۆمبێل، ئۆفیس، و... کۆگاکان.
ئەوەشی
خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی دەستپێکردنی بانکی ڕیاز کرا لە ماوەی ساڵی
داهاتوودا، کە پشتگیری لە پڕۆژەکان دەکات بە قەرزی بچووک و مامناوەند هاوتەریب لەگەڵ
دیدگای حکومەت بۆ پشتگیریکردنی دەرچووان و خاوەنکاران و پەرەپێدانی بازاڕەکانی
کار.