سەردێڕ:

بایدن: پلانی ئابووری ترەمپ کارەسات دەنێتەوە

PM:01:29:11/12/2024

2024 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پلانە ئابوورییەکانی دۆناڵد ترەمپی بە "کارەسات" وەسف کرد


ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هەڕەشەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گەورە بەسەر هاوردەکردندا "هەڵەیەکی ترسناکە" و داوای لە کۆمارییەکان کرد دەستبەرداری کەمکردنەوەی باجی پێشنیارکراوی ترەمپ بن.

ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٥ی ئەم مانگەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێکی زۆری بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لەسەر توڕەیی دەنگدەرانی ئەمریکا لە تێچووی زۆری ژیان لە ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکاندا بنیاتنا.

بایدن ئاماژەی بەرەشنووسێکی کۆنەپەرستانەی ترەمپی کۆمارییەکان کرد و وتی: لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە سەرۆکی هەڵبژێردراو لە پرۆژەی ٢٠٢٥ رزگاری بێت، پێموایە کارەساتێکی ئابووری دەبێت بۆ ئێمە و ناوچەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بۆ خولی دووەم بۆ کۆشکی سپی.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانە ئابوورییەکانی دۆناڵد ترەمپی جێنشینی خۆی بە "کارەسات" وەسف کرد و ستایشی میراتی ئیدارەی دیموکراتەکانی کرد دوای چوار ساڵ لە کۆشکی سپی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکاربەرانی ئەمریکی باجی ئەو باجانە دەدەن کە ترەمپ بەڵێنی دا بیسەپێنێت بەسەر هەردوو وڵاتی دراوسێی مەکسیک و کەنەدا و لەسەر چین. ئەم سێ وڵاتە لە پێشەنگی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکادان.

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە ئەم رێبازە هەڵەیەکی گەورەیە.

کۆشکی سپی وتارەکەی بایدنی بە "گوتارێکی گرنگ سەبارەت بە میراتی ئابوورییەکەی" وەسف کرد و ئەو قسەیە کەمتر لە شەش هەفتە پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆک کۆماری تەمەن ٨٢ ساڵە.













گەلەری