سەردێڕ:

دوو درۆن لە ناوەڕاستی گوندێکدا کەوتنە خوارەوە

AM:11:13:11/12/2024

3600 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، لە ناوەندی گوندی بەرکی سەر بەپارێزگای دهۆک دوو درۆن کەوتنە خوارەوە بەو هۆیەشەوە دەرگای خوێندنگاکانی ئەو گوندە داخران


ئەمڕۆ چوار شەممە، بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ناوەندی گوندی بەرکی سەر بەپارێزگای دهۆک دوو درۆن کەوتنە خوارەوە بەو هۆیەشەوە دەرگای خوێندنگاکانی ئەو گوندە داخران لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران، وتیشی دواتر دەنگی هاوەن و گولە بیستراوە لە نزیکی گوندەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نزیک ئەو گوندە خاڵی سەربازی هەیە رۆژانە شەڕی تێدایە لە چیای مەتین، زۆرجار توشی کێشە و مەترسی دەبنەوە بەهۆی نزیکیان لە خاڵە سنوریەکان و خاڵە سەربازیەکان.

خێزانی خوێندکارەکانیش وتیان: منداڵەکانمان نانێرینەوە قوتابخانە هەتا لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیەن و رێگا چارەیەکمان بۆ نەدۆزنەوە.













گەلەری