PM:02:42:10/12/2024
1164 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی، بە بایەخەوە لە گۆڕانکارییەکانى سوریا دەڕوانین و پێویستە مافەکانی کورد بپارێزرێت و کێشەکانیان چارەسەربکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی١٢ـی ٢٠٢٤، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی پێشهاتەکانی سوریا رایگەیاند، پشتیوانی گەلی سوریا دەکەن و بە بایەخەوە لە گۆڕانکارییە نوێیەکان دەڕوانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە رەچاوی پاراستنی
مافەکانی کورد بکرێت و بە ئاگاییەوە بڕیاربدرێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی.
وتیشی، هیوادارە ئەم پێشهاتانە بەهەند وەربگیرێت
بۆئەوەی بە سیاسەتێکی نیشتیمانی هاوبەشەوە سەقامگیری و ئارامی بەدیبهێنرێت.