PM:01:42:10/12/2024
67036 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، تەنها فراکسیۆنەکانى نەوەی نوێ و یەکگرتوو پابەند بوون بە بانگێشتی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، "تەنها ئێمە و یەکگرتوو پابەندبووین بە بانگێشتی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی دیکە بۆ تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەنەبوون".
ئەوەشی خستەڕوو، پارتی و یەکێتی و حیزبە بچوکەکانی
نزیک لەوان ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان نەبوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەیانەوێت دەستەی سەرۆکایەتی
و حکومەت پێکبهێنرێت و خەڵک لە قەیران رزگاریان ببێت.