PM:01:09:10/12/2024
1572 جار خوێندراوەتەوە
تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانیان، هەڵمەتێکیان بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە عێراق دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی١٢ـی ٢٠٢٤، شوان سابر بەڕێوبەری تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانیان رایگەیاند، کە هەڵمەتێکیان بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە عێراق لە دژی ئەو سزادراوانەی کە ئەم سزایەیان بەسەردا سەپێنراوە، کە ژمارەیان بە هەزاران کەس دەخەمڵێنرێت دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە دە یەکەمی جیهاندایە لە جێبەجێکردنی
سزای لەسێدارەدان و لە پێنج یەکەمدایە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب و ئەوەشی روونکردەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٠ کەس لە یەک لیستدا لەسێدارە
دراون و ٨ هەزار کەسیش بە سزای لەسێدارەدان سزا دراون.
ناوبراو روونی
کردەوە، لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە تەواو جیاوازە ئەو سزایانە بە سزای
هەڵپەسێردراو
دەردەچن، بەو پێیەی دوایین سزای لە سێدارەدان کە جیبەجێکرابێ لە ساڵی ٢٠٠٨ بووە و
بەهۆی تۆمەتێکی تاوانکارییەوە بووە و سیاسی یان پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە نەبووە. وتیشی، لە هەرێمی کوردستان ٤٧٢ کەس بە سزای
لەسێدارەدانی هەڵپەسێردراو سزا دراون، کە دابەشکراون بەسەر ٤٣٩ پیاو و ٣٣ ژن.