PM:11:43:09/12/2024
3368 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان دیمەشقی پایتەختی سوریایان هەژاندووە، هاوکات دەزگاکانی راگەیاندنیش زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیلیان بڵاوکردەوە کە ناوچە جیاجیاکانی سەربازگەکانی سوریایان کردۆتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە میدیاکان بڵاویان کردەوە، هەڵمەتەکان بۆ سەر فڕۆکەخانە و هەلیکۆپتەرەکانی عەقرابە لە دیمەشق و بۆ سەر کۆگاکانی سوپای سوریا لە ناوچەی عەین مینین لە دیمەشق نوێکرانەوە.
شایەتحاڵانی
چاودێر بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، "تەقینەوەکانی دیمەشق لە بەرزە لە
نزیک ناوەندی حکومەتی سوریا روویانداوە و پەیوەندییان بە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیاییەوە
هەیە".
میدیاکان بڵاویانکردەوە،
"هەڵمەتێکی ئیسرائیلی بارەگای بەشی شەڕی ئەلیکترۆنی لە نزیک بەهدەلیا، تەنیشت
سەیدە زەینەب لە دیمەشق کردە ئامانج".