سەردێڕ:

ئیسرائیل؛ مۆڵەتی ٢ کاتژمێر دەداتە دانیشتوانی شارێک لەسوریا

PM:06:18:22/12/2024

2976 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لەدانیشتوانی شاری قونەیتەرە ، رووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل بوونەوە و رێگریان کرد لەهاتنە ناوەوەی سوپای ئیسرائیل.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سەرچاوەکانی عەرەبیە پشتڕاستیان کردەوە، کە هێزەکانی ئیسرائیل دوو کاتژمێر مۆڵەتیانداوە بە دانیشتوانی ناوچەیەکی شاری قونەیتەرە بۆ ئەوەی ئەو چەکانە رادەست بکەن کە لەبەردەستیاندایە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شارەکە دەکەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکرد، لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای قونەیتەرە لە باشووری سوریا، دانیشتووانی ناوچەکە رووبەڕووی ئەو هێزە ئیسرائیلییە وەستاون کە سوودیان لە گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییە خێراکانی دیمەشق وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژی بۆ سەر ناوچەی پارێزراو و ناوچەکانی هاوسنوری.

ئەمەش لەکاتێکتدا، لەدوای کەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد، سوپای ئیسرائیل زۆرترین هێرشی سەربازی کردۆتەوە سەر ئەو وڵاتە و بەشێکی زۆری توانا سەربازیەکانی ئەو وڵاتەی لەناوبردووە.

 

 













گەلەری