ئەگەری هەیە دادگای فیدڕاڵی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە گەر ٤٥ رۆژ تێپەڕێت و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرابێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەگەر لەماوەی ٤٥ رۆژدا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرێت ئەوا ئەم خولەی پەلەمان بە هەڵوەشاوە دادەنرێت و دادگای فیدڕاڵی یەکلایی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەپێی یاسا
دەبێت پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی کردبێت بۆ سوێندخواردن و هەڵبژاردنی دەستەی
سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ماوەی ٤٥ رۆژدا دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان.
ئاماژە بەوەش کرا، بە پێی یاسا ناسان لەبەر ئەوەی تاکو
ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە، دانیشتنی پەرلەمان بە دانیشتنی یاسایی
هەژمار ناکرێت و ئەگەری زۆرە دادگای فیدڕاڵی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە گەر
٤٥ رۆژی تر تێپەڕێت
هاوکات، دادگای فیدرالی لەسەر ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوک بریارێکی لەوجۆرەی هەیە کە ئەگەر پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن هەلنەبژێردرێت
ئەوا دادگا ئەنجومەنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێت سەرلەنوێ هەلبژاردن ئەنجام بدریتەوە
لە کەرکوک.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی رابردوودا، محەمەد سلێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کورستان رایگەیاندبوو سبەی رۆژی سێشەممە بڕیارە کۆببنەوە، کە دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ـی بەیانییە و تایبەتە بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.