سەردێڕ:

قوتابخانەیەکی کوردی لە کەرکوک بایکۆتی دەوامیان کرد

AM:09:57:09/12/2024

1204 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی قوتابخانەیەکی کوردی لە کەرکوک دژی دواکەوتنی موچە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مامۆستایانی قوتابخانەیەکی کوردی لە کەرکوک دژی دواکەوتنی موچە بایکۆتی دەوامیان کرد و داوا دەکەن موچەکانیان کە لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەرە لەکاتی خۆیدا پێبدرێت و موچەیان نەفەوتێت.

ئاماژەیان بەوەش کرد، دواى ئەوەى موچەکانیان بۆماوەى 70 رۆژ دواکەوتووە ناتوانن چى دیکە بەردەوام بن لە دەوام و ئۆباڵەکەشى دەخەنە ئەستۆى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم.

هاوکات ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، کە چەندین فەرمانگە و دام و دەزگای حکومیی دەستیان بە بایکۆتی دەوام کردووە لە زۆربەی پارێزگا و ناوچە جیاوازەکان و داوا دەکەن موچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت.
ئەوەش لەکاتێدایە، موچە لە بەغداوە دەنێردرێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بە مەبەست موچەکە دابەش ناکات.  

 

 













گەلەری