سەردێڕ:

چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق جەختیان لە رێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا کردەوە

PM:11:15:08/12/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، جەختیان لە رێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا کردەوە، لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی عێراق ، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، محمد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی رووداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسییەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ ڕەوشی هاووڵاتیانی عێراقی لە سوریا و پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی وڵاتەکەیان خرایەروو.

ئامادەبووان پێداچوونەوەیان بەو رێوشوێنانە کرد کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی زەوییە عێراقییەکان لە هەر کاردانەوەیەکی ئەگەری ئەو شتانەی لە سوریا روودەدەن، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنووری عێراق و سوریا و پشتیوانیکردن لە رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گەلی عێراق دڵنیا کرایەوە کە پێشوەختە رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر و بەسە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان لە هەر هەڕەشەیەکی نائاسایی.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپات کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری سوریا، جەختی لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری زەویەکانی سوریا و هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا کردەوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی بژین، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکان بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری جددی بۆ ناوچەکە بکات.

ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە پێگەی سیاسی عێراق یەکگرتووە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و نەخشەیەکی ڕێگایان بۆ دیاریکردنی پەیوەندی نێوان عێراق و سوریا داڕشت.













گەلەری