سەردێڕ:

حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم: ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین

PM:09:27:08/12/2024

1000 جار خوێندراوەتەوە

حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند: ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرن و هیوادارن سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و سەقامگیر بێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبارەی دۆخی سووریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە، هیوادارن سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و سەقامگیر بێت و مافی هەموو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.













گەلەری