سەردێڕ:

یەحیا رەسوڵ: سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە

PM:03:23:08/12/2024

2172 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵدایە و پاسەوانی سنووری عێراقیش بڵاویکردەوە، دۆخی سنوورەکان ئارامە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، سنوورەکانی عێراق زیاد لە پێویست توند کراوە و لەژێر چاودێری هێزەکان و کامێرای چاودێری و پاسەوانانی سنوردایە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرباز و هێزی پێویستیان لە درێژای سنوورەکان بڵاوە پێکردووە بۆ ریگریکردن لە روودانی هەر ئەگەرێک.

هاوکات، پاسەوانی سنوری عێراق باسی لەوەش کرد، دۆخی سنوری عێراق لەگەڵ سوریا ئارامە و لەژێڕ کۆنتڕۆڵدایە، هەروەها دەروازەی قائیم بەتەواوی داخراوە.













گەلەری