PM:12:40:08/12/2024
1760 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان رایگەیاند، داوا لە پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، دوو سبەی سێشەممە لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد سڵێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کورستان ئاماژەی بەوەش کردووە، دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ـی بەیانییە و تایبەتە بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢ـی ئەم مانگە، دانیشتنى یەکەمى خولى شەشەمى
پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو کە سەرۆکى تەمەن بۆ یەکەمجار لەژێر دەستى پارتى و یەکێتى
دەرهێندرا و لاى نەوەى نوێ بوو، جیاواز لە خولەکانى پێشوو و بەپێى پەیڕەوى ناوخۆ دەرگاى
خۆپاڵاوتن کرایەوە، جیاواز لە ساڵانى پێشوویش کە پارتى و یەکێتى حزبەکانیان ناچاردەکرد
بچنە دەرەوەى هۆڵى پەرلەمان، ئەمجارە نەوەى نوێ ئەوانى ئیجبارکرد هۆڵەکە جێبهڵێن.