AM:09:39:08/12/2024
4400 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن چوونە ناو دیمەشق، بە دەیان هاوڵاتی سوری لە گۆڕەپانی ئومەوی لە ناوەندی پایتەخت کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگگێڕان.
ئەمرۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان رایانگەیاند کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وڵاتەکەی بەجێهێشتووە بە دەیان هاوڵاتی لە شەقامەکانی دیمەشق کۆبونەوە و ئاهەنگیان گێڕا.
هاوکات، زۆرێک لە شەقامەکانی پایتەختی سوریا شاهیدی
دیمەنی هاوشێوە بوون کە هەندێکیان تەقە و دروشمیان لەگەڵدا بوو، هەروەها دەرکەوت کە گروپە چەکدارەکان دەچنە ناو کۆشکی گەل
لە چیای قاسیون.