PM:03:26:22/12/2024
1288 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرنامەکانی حکومەتی عێراقەوە وەزارەتی کار توانیویەتی کاریگەری هەبێت لە دابەزینی رێژەی هەژاری لەگەڵ ئەوەی ژمارەی خێزانەکان لە عێراق بەرزبوونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەگەل ئەوەی ژمارەی خێزان لە عێراقدا ملیۆنێک و دوو سەد هەزاری تێپەڕاندووە بەڵام رێژەی هەژاری کەمبوەتەوە و ئەمەش بەهۆی بەرنامەکانی حکومەتی عێراقەوە بووە.
هاوکات، وتیشی، لە داهاتوودا پلانیان هەیە
ئەنجامەکانی پڕۆسەی سەرژمێری کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەکاربهێنن
بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری و بەدەستخستنی هەلی کار لە عێراقدا.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر، محمەد شیاع
سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، بەهۆی کارەکانی حکومەتەوە رێژەی هەژاری
لە عێراقدا ٪٢٠ دابەزیوە بۆ ٪ ١٤ و بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی ئاسی بژێوی هاوڵاتیانی
عێراق.