سەردێڕ:

ئێران داوا لە رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن دەکات بۆ گفتوگۆی سیاسی

PM:06:46:07/12/2024

1780 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران خوازیاری گرنگی بەڕێوەچوونی "دیالۆگی سیاسی" لە نێوان حکوومەتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا و کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان بوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشێکی بێوێنە لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە دەستیپێکردووە، کە ڕێگەی پێدا چەند ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکەن


ئەمڕۆ شەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی دیدارێکی لە دۆحە لە نێوان روسیا، تورکیا و ئێران رایگەیاند، "پێویستە گفتوگۆی سیاسی نێوان حکومەتی سوریا و گروپە شەرعیەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستپێبکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران چەند ڕۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە ناتوانرێت پێشبینی چارەنووسی سەرۆک ئەسەد بکرێت و ئەوەی ئەسەد دەیکات ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات.

پێش ئەوە دەزگای پەخشی ئیسرائیل راپۆرتی دا کە رووخانی رژێمی ئەسەد لە سوریا "گۆڕانکارییەکی دراماتیک" بوو کە دەتوانێت راستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز پێشتر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە میحوەرەکانی باکور و رۆژهەڵاتەوە چوونەتە ناو شاری حومسەوە.

فراکسیۆنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستپێکردنی "شەڕی شاری حومس"یان راگەیاند بەمەبەستی سەپاندنی کۆنترۆڵ بەسەریدا و بەرەو دیمەشق کە لەژێر کۆنترۆڵی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماردایە.

دەسەڵاتەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە، "حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ خۆی بۆ رووخانی تەواوەتی رژێمی ئەسەد لە سوریا ئامادە دەکات”، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە چاودێری هەڵهاتنی بەکۆمەڵی سەربازانی ڕژێممان کرد لە سەرتاسەری سوریا”.

هەروەها کۆمیسیۆنەکە لە زاری سەرچاوە باڵاکانی ئەمنی ئیسرائیلەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ دەستێوەردانێکی بەرجەستەی ئێران، ڕووسیا، یان حیزبوڵڵای لوبنان بەدی نەکراوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە "ڕژێمی ئەسەد کۆنترۆڵی سنووری لەگەڵ ئیسرائیلدا لەدەستداوە کە نزیکەی تەواو لەژێر کۆنترۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دایە. ”













گەلەری