PM:04:02:07/12/2024
2360 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسى عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ کەشناسى هەرێم باسى لەوە کردووە، سبەى ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى نمە بارانێک هەیە لەکاتەکانى ئێوارەدا بەتایبەتى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم .
ئاماژەی بەوەش کرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە
تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
هاوکات، کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی
دووشەممەوە باران
لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیریی دەمێننەوە.