سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق: ئاڵۆزییەکانی سوریا کاریگەری نابێت لەسەر ئاسایشی خۆراک لە عێراقدا

PM:02:37:07/12/2024

608 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئاڵۆزییەکانی سوریا کاریگەری نابێت لەسەر ئاسایشی خۆراکی عێراق و تەواو ئامادەکارییان کردووە بۆ بەرقەراربوونی ئاسایشی خۆراک.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ١ـی ٢٠٢٤، محمد حەنون، وتەربێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای پێکهێنانی حکومەتەوە پلانیان هەبووە بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە عێراقدا.

هاوکات، هاوردەی بابەتە خۆراکییەکان زیادکراوە و ئەمساڵ عێراق شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی هەبووە کە لە سەروو ئاستی بژێویی وڵاتەکەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەرهەمانەی لە سوریاوە هاوردەی عێراق دەکرێن دەتوانرێت لە شوێنی دیکەوە بەدەست بهێنرێن.













گەلەری