PM:02:00:07/12/2024
7064 جار خوێندراوەتەوە
بە هۆی رووداویکی هاتووچۆوە لە گەرمیان دوو کەس گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە نزیک گوندی سەوزبڵاخ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانی لە دەستدا و حەوت کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەش کرا، رووداوەکە
لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا بووە و بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە
بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لە شاری کەلار.