PM:01:16:07/12/2024
1436 جار خوێندراوەتەوە
لاهور جەنگی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم تەنها سەرقاڵی گەندەڵی و بردنی داهاتی ناوخۆ و بەقاچاخبردنی نەوتن و موچەی خەڵکیان خستووەتە دۆخێکی خراپەوە و هەست بە هەستیاری دۆخی ناوچەکە ناکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٧ ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لاهور جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم نەک لەناوخۆدا بەڵکو لە ئاستی هەرێمایەتیشدا ئامادەییان هەبێت بەڕووی گۆڕانکارییەکاندا نەک خەریکی ململانیی حزبی بچوک بن کە ئامانجەکەشیان تەنها پارە و پۆستە و هیچی تر.
وتیشی، ئەو تاڵانییەی ساڵانێکی زۆرە زۆنی سەوز و زەرد دەستیان داوەتێ
خیانەتە و تاوانێکی گەورەیە لە کورد و کوردستان.
باسی لەوەش کرد، دەبێت هەرێمی کوردستان بە فکرێکی نوێوە لە مەیدانی گۆڕانکارییەکای
سوریادا ئامادە بێت و پارێزگاری لە سنوور و کوردانی سوریا بکات.