سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوا هاوڵاتیانی دەکات سوریا جێبهێڵن

PM:09:57:06/12/2024

952 جار خوێندراوەتەوە

ئاگادارییەک لە باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق رایگەیاند، “باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگهێشتی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق پەیوەندی بە ژمارە تەلەفونی سەفارەتەوە بکەن.

ئاماژە بەوەش کرا، ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی دەیانەوێت ڤیزەی چوونە ناو عێراق بۆ ژنە سووریەکانیان یان منداڵی هاووڵاتیانی عێراقی دەتوانن لە مێردێکی سوری وەربگرن، کە منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ساڵ دوای پێشکەشکردنی ڤیزەیان پێدەدرێت.













گەلەری