سەردێڕ:

وەزیرى دەرەوەى سوریا گەیشتە بەغدا

PM:10:47:05/12/2024

1828 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ عێراق و ئێران و سوریا لەسەر ئاستى وەزیرەکانى دەرەوە لە بەغدا کۆدەبنەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەینێ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بگاتە بەغدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، سبەینێ عێراق و ئێران و سوریا لەسەر ئاستى وەزیرەکانى دەرەوە لە بەغدا لەسەر دواین گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە کۆدەبنەوە.

کۆبونەوەى سێ وڵاتەکە لەکاتێکدایە کە دۆخى ناوچەکە تەواو ئاڵۆزبووە و بەشێکى پارێزگاکانى سوریا کەوتونەتەدەست گروپە چەکدارەکان.













گەلەری