PM:08:22:05/12/2024
1764 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سودانى وتى هیچ بڕە پارەیەک لە داهاتى ناوخۆ و نەوت لە هەرێمەوە ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەمە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەرلەمانى عێراق و لەپێشچاوى نوێنەرانى پارتى و یەکێتییدا بە راشکاوى وتویەتى، هیچ بڕە پارەیەک لە داهاتى ناوخۆ و نەوت لە هەرێمەوە ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا و ئەوەش هۆکارى کێشەى موچە و بەو شێوەیەش ناتوانێت پارەى موچە بنێرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، سودانی وتبوشی، "ناتوانین جارێکى
دیکە بەم شێوەیە پارە بنێرین بۆ هەرێمى کوردستان، با ئەو نەوتەى بەقاچاخ لە هەرێمەوە
دەبرێت بگەڕێتەوە بۆ بەغدا".