سەردێڕ:

دژى کەمیی کارەبا چالاکوانانى چەمچەماڵ گردبوونەوە

PM:06:26:05/12/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمی کاتژمێرەکانی کارەباوە لە چەمچەماڵ، کۆمەڵێک چالاکوان راگەیەندراوێکى نارەزایەتییان بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کۆمەڵێک چالاکوان بەهۆی کەمی کارەباوە لە چەمچەماڵ راگەیاندراوێکی ناڕەزایەتیان بڵاوکردەوە و داوایان لە حکومەتی کاربەڕێکەر کرد پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ چەمچەماڵ زیاد بکات.

چالاکوانان ئاماژەیان بەوەش کرد، چەمچەماڵ سەرچاوەی کارەبای کوردستانە بەهۆی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، وتیشیان، "داواکارین پێدانی کارەبا لە چەمچەماڵ زیاد بکرێت".













گەلەری