سەردێڕ:

موعین کازمى: دەبێت دەسەڵاتى هەرێم ناچاربکرێت کۆتایی بە تاڵانکردنى نەوت بهێنێت

PM:05:59:05/12/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ناکۆکى هەیە لەسەر ماددەى ١٢ـی هەموارکراوى پرۆژەیاساى بودجە لە بەرنامەى کارى پەرلەمان، بەبێ راوێژکردن بە لیژنەى دارایی پەرلەمان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، موعین کازمى، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەش کردووە، تائێستا وەزارەتى دارایی هیچ رونکردنەوەیەکى نەداوە لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجە لە بەرنامەی کاری پەرلەمان.

ئەوەش خرایەڕوو، روونکردنەوەش نەدراوە لەسەر بەرهەمهێنانى ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و خەرجکردنى ١٦ دۆلار بۆ بەرهەمهێنانى هەر بەرمیلێک، ئەوەش جێگاى تێبینییە لەلایەن ئەندامانى لیژنەى داراییەوە. یان ئایا رێککەوتنکراوە کە رێگرى لە دەسەڵاتى هەرێمى کوردستان بکات لە ئاودیوکردنى نەوت، کە ٢٠ مانگە بەردەوامە و داهاتەکەشى ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى.













گەلەری