PM:12:12:05/12/2024
12512 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، مووچە بووە بەبابەتێکی سیاسیی و لە بازنەی یاسایی دەرچوە، ئامانجیان لەم کارە برسیکردنی خەڵکە هەر لایەنێک لە پشت ئەم بڕیارەوە بێت، خزمەت بە سەقامگیری و ئارامی عێراق ناکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "نه‌هێشتنی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان كارێكی باشه به‌ڵام ده‌بێت به‌جۆرێك بێت کە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە هەندێکیان فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌تن توشی زیان نه‌بن".
باسی
لەوەشکرد، داواكاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به‌زوترین كات موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان
دابینبكرێت و چیتر بیانوی جۆراوجۆر نه‌هێننه‌وه، جەختیشی کردەوە، "بۆیە داوا دەکەین
بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە ئێمە لە حکوومەتی هەرێم و خەڵکەکەی
بێزار بووین لەم بیانوانە”، وتیشی، "کە حکومەتی هەرێم هەموو ئەرکەکانی خۆی تەواو
کردووە و هەموو داتای پێویستی پێشکەش کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ بیانوویەک
نییە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئەم دۆخە.
وتیشی "بونی
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ڕوی پته‌وی و سه‌لامه‌تییه‌وه سه‌لامه‌ت نین و ئه‌گه‌ر توشی
روداوێك ببن ئه‌وا كه‌سانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه
نه‌مانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارێكی باشه به‌ڵام شێوازی نه‌هێشتنی
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌بێت شتێك بێت كه هه‌مومان له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و رێگه‌یه‌كی
یاسایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌ت توشی زیان نه‌بێت و سه‌لامه‌تی
هاتوچۆش نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی".