بەهۆی هەبوونی ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٥ی وڵاتەکە، پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە حکومەت وەرگرتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە حکومەتەکەی میشێل بارنیەری سەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە لەلایەن هاوپەیمانیی نوێی بەرەی جەماوەرییەوە پێشکەش کرابوو.
ئاماژە
بەوەشکراوە، هۆکاری لێسەندنەوەی متمانە لە حکومەتی فەرەنسا هەبوونی ناکۆکی بووە
لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ی وڵاتەکە،
هاوکات باس لەوەشکراوە، ئەمە دهبێته یهكهم حكومهتی فەرهنسا لهدوای ساڵی ١٩٦١ەوە
كه لهڕێگهی پهرلهمانهوه متمانهی لێوهرگیرابێتهوه.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، لێسەندنەوەی متمانە لە حکومەتی فەرەنسا کاریگەریی دەبێت بۆسەر قەیرانی
ئابووری لە یەکێتیی ئەوروپا.
ئاژانسەکان
باسیان لەوەشکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ میشێل بارنیەری سەرۆک وەزیران، دوای لێسەندنەوەی
متمانە لە کابینەکەی، دەست لەکار بکێشێتەوە.