وتەبێژی پارتی رایگەیاند، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە، وتیشى پابەندبوونی پارتی بە کاتە یاساییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم پشتراستکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی پابەندە بە کاتە یاسایەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم و لە رۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە بۆ چارەسەری کێشەکە.
باسی لەوەش کرد، پارتی پێش هەڵبژاردن پشتڕاستی کردەوە کە داوا لە هەموو لایەنەکان
دەکات بەشداری لە پێکهێنانى حکومەتدا بکەن و هیچ مەرجێکی پێشوەختەشی نییە، پێمانوایە
باشترە هەمووان بەشداری لە ئیدارەدان بکەن و ئەو ئاڵانگارییەی بەردەم هەرێمی
کوردستان تێدەپەڕێنن".
مەحمود محەمەد ئاماژەى بەوەش کرد، له قۆناغی دواییدا گفتوگۆ لەگەڵ زۆر لایەن هه یه، هەندێکیان ئامادەیی
خۆیان نیشاندا و هەندێکی دیکە پێیان باشتربوو لەم قۆناغەدا لە ئۆپۆزسیۆن بمێننەوە
و وتیشی،"پارتى لیژنەیەکى بۆ دانوستان پێکهێنراوه و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمە دووەم سەردانی شاندی
پارتی دەبێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ یەکێتیدا کە چەند رۆژێک پێش ئێستا شاندی دانوستکاری
پارتی سەردانی یەکێتی کردبوو بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت.