سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر یەکەم حکومەتی دامەزراو لە ناوچەی کەلاردا هەبووە

PM:08:02:04/12/2024

2396 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوچەیەک لە شاخی کۆرە لە قەزای کەلار، چەند لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواریی ئەنجامدراوە و توێژەران بۆیان دەرکەوتووە یەکێک لە سەرەتاییترین دامەزراوە دەوڵەتییەکان لەو ناوچەیە دامەزراوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر.


تیمێکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر کلۆدیا گلاتز لە زانکۆی گلاسکۆ چەند پێکهاتە و شوێنەوارێکی دێرینیان ئاشکرا کردووە کە هەم سەرهەڵدان و هەم رووخانی حکومەتی ئەو ناوچەیە دەردەخەن کە دەکاتە ناوچەی کەلاری ئێستا و دەوروبەری.

لە ساڵی ٢٠١٩ەوە توێژەران سەرقاڵی تەواوکردنی ئەم لێکۆڵینەوەیە بوون لە پرۆژەی ناوچەی "سیروان" لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی شوێنەوارەکانی گەرمیان، کۆمەڵێک پێکهاتەی دامەزراوەیی ئاشکرا کراوە کە بۆ چەند سەدەیەک کاریان کردووە، لەناو ئەو دۆزینەوانەدا کەشتییە سەرەتاییەکان هەن کە بۆ پێشکەشکردنی ژەمە کۆمەڵایەتییە گەورەکان بەکاردەهێنران لەو سەردەمانەدا.

شیکارییەکانی پاشماوەی ئێسکەپەیکەرەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەم ژەمە خۆراکانە لە جۆرێکی گۆشت پێکهاتوون، ئەمەش ئەو بیرۆکەیە بەهێز دەکات کە حکومەتە سەرەتاییەکانی ئەوکات، لانیکەم لەسەر بنەمای توانای خۆیان بوون بۆ دابەشکردنی خۆراک و سەرچاوەکانی بەسەر دانیشتوواندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاخی کۆرە لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە بەجێهێڵدراوە، بەڵام نەزانراوە لەبەر چ هۆکارێک بووە، بەڵام ئاماژە بەوەکراوە رەنگە حکومەتە دامەزراوەکەی ئەوکاتی ناوچەکە رووخابێت و لەناوچووبێت، بەهۆی ئەوەشەوە کۆچی دانیشتووان دەستیپێکردبێت.













گەلەری