سەردێڕ:

دوای ماوەیەکی زۆر قەتەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە

AM:09:57:22/12/2024

912 جار خوێندراوەتەوە

دوای ١٣ ساڵ لە داخستنی، قەتەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردەوە، هاوکات حکومەتی راگوزەری سوریاش وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی شاندێکی دیپلۆماسی وڵاتەکەی، قەتەر دوای ١٣ ساڵ دوای داخستنی، باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردەوە.

هاوکات، حکومەتی راگوزەری سوریاش وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکرد و رایسپارد بە دامەزراندنی پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتان و بەوەش قەتەر بە فەرمی بوو بە دووەم وڵات لە دوای تورکیا کە باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە بکاتەوە.













گەلەری