PM:05:37:04/12/2024
1052 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەى داهاتوو هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى پێشمەرگە باسى لەوە کردووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان 'ژمێریاری سەربازی'، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، رۆژی یەکشەممە هەشتى مانگ، هاوکاری مانگى ١١ دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کرا، ئەم هاوکارییە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە
کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن دەگرێتەوە.