PM:04:34:04/12/2024
1860 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق، دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ سودانی لەبارەی دۆخی ئەمنی سوریا و ئامادەکارییەکانی عێراق باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری ماددەی ١٢ـی یاسای بودجە بكات كە تێیدا بڕی ١٦ دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، تا ئەوكاتەی لەماوەی ٦٠ رۆژدا كۆمپانیایەكی بیانی پسپۆڕ خەمڵاندنی ورد بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لە كێڵگەكانی هەرێم دەكات.
ئاماژە بەوەش کرا، ئەو ماددەیەی كە پەرلەمان دەیەوێت هەمواری بكاتەوە،
بڕی ٦ دۆلاری بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەی هەر بەرمیلێك نەوت لە كوردستان داناوە.
هاوکات، ئەمە وایكرد لە ٢٥ـی
ئازاری ٢٠٢٣وە كە هەناردەی نەوتی كوردستان لەلایەن توركیاوە راگیرا، هەولێرو بەغداد
نەتوانن بگەنە رێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان.