سەردێڕ:

بۆچی مووچە دابەش ناکرێت؟

PM:02:02:04/12/2024

43348 جار خوێندراوەتەوە

٥٠ رۆژە حکومەتى کاربەرێکەر مووچەى دابەشنەکردووە و چوار رۆژیشە بەغدا پارەى مووچەى ناردووە، بەڵام حکومەتى کاربەرێکەر پارەکەى وەرنەگرتووە، ئەوەش هێندەى تر نیگەرانى مووچەخۆرانى لێکەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکى ئاگادار لە حکومەتى کاربەرێکەر بە ئێن ئاڕ تى وت، بڕیارى وەرنەگرتنى پارەى مووچە لەلایەن سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیەوە دراوە و حکومەتى کاربەرێکەر خۆى دەتوانێت کورتهێنانى مووچە پڕبکاتەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێکى نەداوە بۆ وەرگرتنى پارەکە.

دابەشنەکردنى مووچە لەکاتێکدایە حکومەتى کاربەرێکەر خۆى بە بەرپرسى دواکەوتن و دابەشنەکردنى مووچە نازانێت و تائێستا رونکردنەوەیەکى فەرمى بلاونەکردووەتەوە کە بۆچى مووچە دابەشناکات و داهاتى ناوخۆ لە چیدا خەرج دەکرێت.













گەلەری