AM:11:20:04/12/2024
10204 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ژنێک لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانی خۆی فرێدایە خوارەوە، بە سەختی بریندار بوو
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە راستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، دەستو قاچێکی شکاوە بە سەختی بریندارەو ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە.
باسی لەوەشکرد، ئەم ژنە سێ جار هاتۆتە دادگا تا ئێستا نازانرێت هۆکاری خۆهەڵدانەکەی چیە
لێکۆڵینەوەش لەسەر روداوەکە بەردەوامە.
هاوکات،پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری شایەتحالەکانەوە وتی،ئەم ژنە بە
رەگەز کوردە و تەمەنی لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدایە بەڵام خەڵکی دەرەوەی سلێمانیە، ئێستا
بێ هۆشەو ناتوانین راستەوخۆ پرسیاری لێ بکەین تاکو تەواوی زانیاریەکان بزانین.
چۆمان مەحمود-سلێمانی