AM:11:06:04/12/2024
1344 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکى بەرەى گەل رایگەیاند، تەنها داهاتى سنورى سلێمانى مانگانە زیاتر لە ٢٢٥ ملیار دینار و داهاتى ناوخۆى سنورى هەولێر و دهۆکیش سێ هێندەیە، بەڵام ئامادەنین کورتهێنانى مووچە بە داهاتى ناوخۆ پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لاهور جەنگى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە پارتى و یەکێتى، ١٠ ساڵ زیاترە مووچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆیان بەکاردەهێنن و لەسەر حیسابی مووچەخۆران گەندەڵی و تاڵانی دەکەن"
ماوەى چوار رۆژە حکومەتى عێراق ٧٦١ ملیار
دینارى بۆ موچە ناردووە، بەڵام حکومەتى کاربەرێکەر پارەکەى وەرنەگرتووە و
ئامادەنیە هیچ بڕە پارەیەکى داهاتى ناوخۆ بۆ موچە خەربکات و بەوەش نزیکەى ٥٠ رۆژە
فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووە.