سەردێڕ:

حکومەتى عێراق: مووچەى بەشێک لە فەرمانبەران زیاد دەکرێت

AM:09:10:04/12/2024

7528 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ٤٩ هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران پێشهات و بارودۆخی عێراق تاوتوێکران و ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریشدا ئەو فەرمانبەرانەى کارى زیاتر دەکەن لە ئەرکى خۆیان لە فەرمانگەکاندا مووچەکانیان زیادبکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی٤٩هەمی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجامدا و تیایدا ڕەشنووسی دیاریکردنی کرێی کارکردنی زیاتر لە کاتی ئاسایی هەفتانەی فەرمانبەران ئیمزاکرا و بە شێوەیەک فەرمانبەرانی پلە یەک تا پلە چوار پێنج هەزار دینار و پلە پێنج بۆ سەرەوە چوار هەزار دینار بۆ کاتژمێرێک سەرف دەکرێت

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دابینکردنی ٣١ ملیار دینار لە یەدەگی خزمەتگوزاری بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان.














گەلەری