PM:04:53:03/12/2024
916 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی لەو ئاژاوەگێڕییە ناکات کە لە سووریا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە روودەدات
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ قاسم عەرەجی راوێژکاری ئاسایشی عێراق، کە تیایدا هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییانەی کە لە سوریا لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئەنجام دەدرێت
ئەلعەرەجی جەختی لە هەڵوێستی عێراق کرد لە رەتکردنەوەی ئەوەی کە لە سوریا روودەدات
لەلایەن ئەو تاقمە تیرۆریستیانەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا پشتیوانی لەو ئاژاوەگێڕییە
ناکات کە لە سووریا لە لایەن "گرووپە چەکدارەکانەوە"ەوە روودەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم کردەوە تیرۆریستییانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی
ناوچەکە و جیهان دەکەن.