AM:11:53:03/12/2024
2148 جار خوێندراوەتەوە
ترەمپ جارێکى دیکە دەرکەوتەوە و ئەمجارە هەڕەشەى توند دەکات، دەڵێت ئەگەر بارمتەکانى ئیسرائیل ئازاد نەکرێن، ئاگر بەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دەبارێنێت و هەڕەشەى توند لەو گروپ و لایەنانە دەکات ئەو هاوڵاتیانەیان رفاندووە.
پاش هێرشەکانی چەکدارانی غەزە بۆسەر ئیسرائیل لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، گروپە چەکدارەکان نزیکەی ٢٥٠ هاوڵاتی ئیسرائیلیان بە بارمتە گرت و هەمیشەش یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانى پرۆژەکانى ئاگربەست و رێککەوتن ئازادکردنى ئەو بارمتانە بووە، لە ئێستادا ترەمپ هەڕەشە دەکات و دەڵێت، ئاگر بەسەر سەرى ئەو کەسانەدا دەبارێنێت کە ئەو بارمتانەیان رفاندووە، ئەگەر تا ٢٠ـی مانگى داهاتوو، یانى رۆژى دەستبەکاربوونى ئازاد نەکرێن.
هاوکات، بەگوێرەی تازەترین خەمڵاندنەکانی ئیسرائیل، لە کۆی ئەو ٢٥٠
بارمتە ئیسرائیلییەی کە گروپەچەکدارەکانی غەزە دەستگیری کردوون تا ئێستا ١٠٠ بارمتەیان
لەژیاندا ماون، گروپەچەکدارەکانیش لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی هێرشەکانی
ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەزە ٣٣ بارمتە کوژراون.
لە بەیاننامەکەدا کە گروپەچەکدارەکان ئاراستەی ئیسرائیلیان کردووە
هاتووە، بە درێژەدان بە شەڕی شێتانەتان، رەنگە بۆ هەمیشە دیلەکانتان لەدەست بدەن،
بۆیە باشتروایە بە رێککەوتنەکان رازیبن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
هەڕەشەکانى ترەمپ
لەکاتێکدایە، کە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانى لوبناندا دوو هەفتەیە
راگەیەندراوە و باس لەوەش دەکرا ئاشتەواییەکە درێژبکرێتەوە بۆ غەزەش ئەگەر هەردوولا
سازش بکەن لە چەند مەرجەکانیان، بەڵام رەنگە ترەمپ بیەوێت بە شێوازێکى تازە و بە
فشارى هەرەشە ئامێز خێراى بدات بە رێککەوتن و ئاوکردن بە ئاگرەکانى ناوچەکەدا.