سەردێڕ:

بەهۆى ئاڵۆزییەکانى سوریاوە هەزاران هاوڵاتى کورد ئاوارەبوون

AM:10:53:03/12/2024

4544 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى هێرشى گروپە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوە چەندین هاوڵاتیانى کورد لە چەند گەڕەکێکى حەلەب بە لێشاو ئاوارەدەبن و روو لە ناوچە ئارامەکان دەکەن، رۆژنامەیەکى بەناوبانگیش دەڵێت بەمەبەست رێگە بە هاولاتیانى کورد دەدرێت و دەیانەوێت ئەو دیمۆگرافیاى ناوچەکە بگۆڕن.


ئەمڕؤ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، رۆژنامەى ئەلعەرەب لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، رێگە بە هەندێك خێزانی كوردی ئاوارەی عەفرین دراوە گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە چۆڵبكەن و بەرەو تەبقە بڕۆن لە ریفی رەقە، ئەو پێشهاتەش لەكاتێكدایە هۆشداری دەدرێت لە بوونی خواستێكی خراپ بۆ راگواستنی پێكهاتەی كورد لە ناوچەكە.

رۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، نزیكەی ١٥٠هەزار كوردی سوریا لەگەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە ریفی باكوری حەڵەب نیشتەجێن، بەڵام بەهۆى ئاڵۆزییەکانەوە بەلێشاو ئەو گەڕەکانە چۆڵدەکرێن.

 













گەلەری