سەردێڕ:

کاریگەرییەکانی ڤیتامین B6 لەسەر جەستە چین؟

PM:11:53:02/12/2024

2604 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین B6 یەکێک لە گرنگترین ڤیتامینەکان بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی وزە، پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی وزە.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی "The Vogue" بڵاوکراوەتەوە، ڤیتامین B6 کە بە پایرۆدۆکسدین ناسرەوە رۆڵی سەرەکی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی.

پسپۆران ئاماژە بە گرنگی و پێویستی ڤیتامین B6 دەکەن کە هاوسەنگی هۆرمۆنەکان دەپارێزێت و باری دەروونی باشتر دەکات هەروەها به‌هێز کردنی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار و زیاد کردنی ته‌رکیز و که‌م کردنه‌وه‌ی له‌بیر چوونه‌وه‌.
ڤیتامین
B6 کلیلی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبینە جگە لەوەش ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ پێکهێنانی خانه‌کانی خوێن و ڕێگری کردن له‌ که‌مخوێنی.

ڕێگه‌گری له‌ بێهیزبوونی ده‌مار و سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ دەکات، یارمەتیدەرە لە که‌مکردنه‌وه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ ڕشانه‌وه‌ و دڵ تێکه‌ڵ هاتن له‌ سه‌ره‌تای سکپڕی دا.













گەلەری