سەردێڕ:

پارەی گەنمی جوتیارانی چەمچەماڵ دابەش دەکرێت

PM:10:24:02/12/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی چەمچەماڵ کردوە سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا بڵاوی کردەوە، "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین گەنمیان رادەست بەسایلۆی چەمچەماڵ کردووە بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە ساڵی(٢٠۲٤) لە رۆژی سێ شەممە بەرواری ۲۰۲٤/١٢/٣ لەکاتژمێر نۆی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی تسلیم بەسایلۆیان کردووە".

دوو تێبینیشی خستوڕوو:

١- پێویستە هەرجوتیارێک ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی پێبێت ئەگەر بەناوی خۆیەوە بێت.

٢- هەرجوتیارێک بەناوی خۆیەوە نەبێت پێویستە وەکالەتی نوێی ساڵی (٢٠٢٤) پێ بێت..

هاوکات ئەمڕۆ، ئومێد محەمەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق  رایگەیاند، دواى نزیکەى ٢٠ ساڵ هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەى زەوى و زارى جوتیارانى خەریکە دەگاتە ئەنجام و خوێندنەوە بۆ یاساى گەڕانەوەى ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە کۆبونەوەى سبەینێدا دەنگى لەسەربدرێت.















گەلەری