PM:03:10:02/12/2024
1108 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، ساڵانە عێراق پێوسیتی بە ٩٠٠ هەزار تۆن گۆشتی مریشک و ١٠ ملیار هێلکە هەیە بۆئەوەی پێداویستی بازاڕ پڕبکاتەوە، وتیشی لەئێستادا هەوڵدەدەن بۆ وەبەرەهێنان لە کەرتی پەلەوەردا بۆ زیادکردنی بەرهەمی هێلکە و گۆشتی مریشک.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد عەبدولڕەزا، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵانە هەر تاکێکی عێراق پیوسیتی بە ٢٢٠ هێلکە و ٢٢ کیلۆ گۆشتی مریشک هەیە، واتا بەتێکڕا ساڵانە عێراق پێویستی بە ١٠ ملیار هێلکە و ٩٠٠ هەزار تەن گۆشتی مریشک هەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بەرهەمی هێلکە و گۆشت پێداویستی ناوخۆ پڕناکانەوە
و بۆیە دەستیان کردووە بە وەبەرەهێنان لە کەرتی پەلەوەردا بۆ زیادکردنی بەرهەمی گۆشت
و هێلکە و دەستیان کردووە بە دروستکردنی پڕۆژەی کێڵگەی پەلەوەر.
باسی لەوەش کرد، لەئەنجامی پلانەکانی وەزارەتدا بەرهەمی گۆشتی مریشک و هێلکە
زیاد دەبێت کە ئەوەش کاریگەری دەبێت بۆسەر نرخەکەی لەبازاڕدا و هەروەها داهاتی
ناوخۆش زیاد دەکات.