AM:09:31:02/12/2024
1704 جار خوێندراوەتەوە
ئەمرۆ بە ئامادەبوونى کۆنوسوڵ و نوێنەرى وڵاتان یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت و دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان دەبێتە هۆی هەڵبژاردنی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بەشێوەیەک لە رۆژی یەکەمدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و دوای ٣٠ رۆژ سەرۆکایەتی هەرێم و دواتریش سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران هەڵدەبژێردرێن.
هاوکات، دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بەپێی بڕگەی یەکەمی مادەی ١١ـی پەیڕەوی
ناوخۆی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین کاندیدی دەرچوو دەبەسترێت کە محەمەد
سلێمانی کاندیدی هەڵبژێردراوی نەوەی نوێیە، ئەمەش یەکەم جارە لەلایەن کەسێکى دەرەوەى
پارتى و یەکێتى یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەببرێت. لە دانیشتنی یەکەمدا
بەپێی مادەی ٤٨ـی هەمان پەیڕەو بە دەنگی زۆرینەی رەهای واتە ٥٠ کۆ یەکی ئەندامان سەرۆکی
پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانى کوردستان، کە بە دەنگی راستەوخۆی خەڵک هەڵدەبژێردرێت،
سەرچاوەى هەڵبژاردنی دەسەڵاتى جێبەجێکردنیشە واتە حکومەت، بەوەش شەرعیەت دەداتەوە
بە دامەزراوەکان.